ناوهڕۆك
كاڵەك
كاڵەك یەكیكە لە جۆرەكانی میوە كە زیاتر لە مانگی نیساندا پێدەگەن، شێوەیەكی گۆیی هەیە و ڕەنگێكی زەردی ڕوونی هەیە كە بەلای سەوزدا دەڕوانێت، تامی شیرینە و چەندین ڤیتامینی تێدایە وەك: ڤیتامین A، B، C، هەروەها چەدین ماددەی تری تێدایە وەك: پۆتاسیۆم، مس، زینك.
كاڵەك بۆ چارەسەركردنی پێستی جیاواز بەكاردێت.
سوودەكانی كاڵەك بۆ پێست
- پێست نەرم دەكات و لە وشكبوونەوە دەیپارێزێت
- دەبێتە هۆی لێكردنەوەی خانە مردووەكانی پێست و نوێیان دەكاتەوە
- دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دەركەوتنی نیشانەكانی چوونە تەمەنەوە چونكە ڕێژەیەكی زۆری ڤیتامین C تێدایە
- هەوكردنەكانی كە توشی پێست دەبن چارەسەر دەكات وەك: بیرۆ (Eczema)، خوران، زیپكە
- دەبێتە هۆی سپیكردنەوەی پێست چونكە ترشی فۆلیكی تێدایە
- دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پەڵەی دەموچاو
چەند گیراوەیەكی كاڵەك بۆ پێست
- نوێكردنەوەی خانە مردووەكانی پێست: دەتوانرێت ڕێژەی پێویست لە شەربەتی كاڵەك بدرێت لە دەموچاو و بۆ ماوەی 20 خولەك پێوەی بێت، پاشان بە ئاو بشۆردرێت.
- لابردنی خانە مردووەكان: دەتوانرێت تێكەڵەیەك بەكاربهێنرێت كە بریتییە لە، كاڵەكی شێلراو (پانكراوە)، شیری كەرە (Buttermilk)، شۆفانی هاڕاو، پاشان ئەم تێكەڵەیە لە دەموچاو بدرێت و لانی كەم بۆ ماوەی 30 خولەك پێوەی بێت، دواتر بە ئاو بشۆردرێت، بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر ئەم خاڵانە دووبارە بكەرەوە.
- كەمكردنەوەی دەركەوتنی نیشانەكانی چوونە تەمەنەوە: مەساجكردنی دەموچاو بە قاشی كاڵەك لانی كەم بۆ ماوەی 20 خولەك. پاشان بە ئاو بشۆردرێت.
- نەهێشتنی نیشانەی سووتاوی: شەربەتی كاڵەك بدرێت لە شوێنی پێویست و بۆ ماوەی 20 خولەك پێوەیبێت، دواتر بە ئاو بشۆردرێت.
- چارەسەركردنی هەوكردن و بیرۆ (Eczema): شەربەتی كاڵەك بدرێت لە شوێنی پێوست و بۆ ماوەی 30 خولەك پێوەی بێت، دواتر بە ئاو بشۆردرێت.
- نەهێشتنی پەڵە: پارچەیەك لە لۆكە بكرێتە ناو شەربەتی كاڵەكەوە و دواتر بۆ ماوەی 20 خولەك شوێنی پێویستی پێ مەساج بكرێت، دواتر بە ئاو بشۆردرێت.
- سپیكردنەوە و نەرمكردنەوەی پێست: نیو كووپ لە شۆفان و شیری كەرە (Buttermilk) و كاڵەكی پانكراوە تێكەڵ بكە و پاشان بدرێت لە پێست بۆ ماوەی 20 خولەك، دواتر بە ئاو بشۆردرێت.
سوودە گشتییەكانی كاڵەك
- كاڵەك یەكێكە لە میوە بەسوودەكان بۆ پاراستن لە نەخۆشی كەمخوێنی، چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە ماددەی ئاسنی تێدایە.
- پارێزگاریكردن لە تەندروستی ئافرەتی دووگیان، كە لە نەخۆشی و ڤایرۆسە جیاوازەكان دەیپارێزێت، هەروەها تەندروستی كۆرپەلە دەپارێزێت بەبۆنەی بوونی ترشی فۆلیك تێیدا.
- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی پەستانی خوێن كەمدەكاتەوە، چونكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی سۆدیۆمی زیادە لە لەشدا.
- ڕێژەی شەكر بە جێگیری دەهێڵێتەوە، بەمەش دەتپارێزێت لە توشبوونی بە نەخۆشی شەكرە.
- سوودی زۆری هەیە بۆ جۆرە جیاوازەكانی نەخۆشییەكانی گورچیلە، هەروەها چارەسەر نەخۆشی (نقرس- Gout) دەكات، كە بریتییە لە هەوكردنی زۆری پەنجە گەورەی قاچ.
- بەكاردێت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی پووك و زمان، لە ڕێگەی هێنانی توێكڵەكەی بە زمان و پووكدا ڕۆژانە بۆ ماوەی پێنج خولەك.
- ڕێژەیەكی كەم كالۆری تێدایە.
- دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە بەبۆنەی بوونی ڕێژەیەكی زۆری ڤیتامین C تێیدا.
- تەندروستی دەمارە كۆئەندام دەپارێزێت.
- یارمەتی باشتر خەوتن دەدات، هەروەها لە كەمخەوی دەتپارێزێت.
- ڕێژەی لێدانەكانی دڵ دەپارێزێت، بەبۆنەی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە پۆتاسیۆم تێیدا.
سەرچاوەکان
958 بینین